ناوهڕۆك
سایکۆلۆژیای هەرزەکار
له زانستی ده‌روونناسیدا هه‌رزه‌كاری واته نزیكبوونه‌وه له‌پێگه‌یشتنی جه‌سته‌یی و سێكسی و ده‌روونی و ژیری و كۆمه‌ڵایه‌تی، واته هه‌رزه‌كاری مانای پێگه‌یشتن ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو مانای ده‌ستپێكردنی پێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ئه‌و ئاستانه‌دا. هه‌ندێ جار تێكه‌ڵی ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ردوو زاراوه‌ی هه‌رزه‌كاری و باڵغبووندا، له‌ڕاستیدا باڵقبوون (puberty) مانای گه‌یینی ئه‌ندامه سێكسییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ئیدی ده‌توانن فه‌رمانه‌كانی خۆیان به‌جێبهێنن. له‌ڕاستیدا باڵغبوون لایه‌نێكه له‌لایه‌نه‌كانی هه‌رزه‌كاری نه‌ك هه‌موو هه‌رزه‌كاری.
هۆكاره‌كانی زوو باڵغبوون
1- ڕه‌گه‌ز: ڕه‌گه‌زی مێینه زووتر باڵغ ده‌بن له‌چاو ڕه‌گه‌زی نێرینه‌دا.
2- كه‌ش و هه‌وا: منداڵانی ناوچه گه‌رمه‌كان زووتر باڵغ ده‌بن له‌چاو منداڵانی ناوچه سارده‌كاندا.
3- سیستمی خۆراك: ئه‌و منداڵانه‌ی سیستمێكی خۆراكی دروستیان هه‌یه زووتر باڵغ ده‌بن له‌چاو منداڵانی تردا.
4- توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه به‌رهه‌مه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و مامه‌ڵه‌كردنی منداڵان له‌گه‌ڵیاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆته هۆی زوو باڵغ‌بوونی منداڵان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانی پێشوودا.
قۆناغی هه‌رزه‌كاری
هه‌رزه‌كاری ئه‌و قۆناغه‌یه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ خودی هه‌رزه‌كاران و دایك و باوكان و مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كاران. ئه‌و قۆناغه‌یه له‌ته‌مه‌ن كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر و به‌رچاوی تێدا ڕووده‌دات، قۆناغی گواستنه‌وه‌یه له‌قۆناغی منداڵییه‌وه بۆ قۆناغی لاوێتی و پێگه‌یشتن. گۆڕانكارییه‌كانی قۆناغی هه‌رزه‌كاری زۆر به‌خێرایی ڕووده‌ده‌ن له‌سه‌ر تێكڕای ئاسته‌كاندا. مه‌رج نییه هه‌موو هه‌رزه‌كارێك به‌هێمنی به‌م قۆناغه‌دا گوزه‌ر بكات و توانای سازاندن و خۆگونجاندنی هه‌بێت له‌نێوان گۆڕانكارییه‌كان و خواسته‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له هه‌رزه‌كاران له‌م قۆناغه‌دا دووچاری ته‌نگەژه‌ی ده‌روونی و ململانێ له‌گه‌ڵ ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ده‌بن، به‌تایبه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا. هه‌تا ژیانی كۆمه‌ڵگه ساكار و ساده بێت ئاستی ئه‌م تهنگەژه و ململانێیانه توندتر ده‌بێت و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته.
خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و خێزان بۆ هه‌رزه‌كار به‌پێی ئایین و دابونه‌ریت و یاسا و ئاستی هۆشیاری خێزان له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت. بۆنموونه لای هه‌ندێ خێڵی ئه‌فه‌ریقی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی باڵغبووندا هه‌رزه‌كار ده‌بێت بچێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه و هه‌مان ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه بگرێته ئه‌ستۆ كه گه‌وره‌كان هه‌یانه و كاری كشتوكاڵ و ڕاو و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خێزانی پێده‌سپێردرێت. له‌ڕۆژئاوادا لێبووردهییهكی ته‌واو هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌رزه‌كاران، له‌لایه‌ك به‌رامبه‌ر تێكه‌ڵبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانی هه‌رزه‌كاران و به‌خشینی ئازادی و پاڵنه‌ری سه‌ربه‌خۆبوون لای هه‌رزه‌كاران. له‌كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا هه‌رزه‌كاران مامه‌ڵه‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. بۆنموونه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌پێی ئایین و كه‌لتور تێكه‌ڵبوونی هه‌رزه‌كارانی نێر و مێ ده‌خرێته ژێر پرسیاری خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌قۆناغه‌كانی خوێندنیشدا، له‌سه‌ره‌تاییدا كچ و كوڕ تێكه‌ڵ ده‌كرێن به‌ڵام له‌ناوه‌ندی و ئاماده‌ییدا جیاده‌كرێنه‌وه، دواتر له‌زانكۆدا تێكه‌ڵیان ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ین كه ئه‌و ئازادییه ڕه‌هاییه‌ی ڕۆژئاوا دروستتره یان مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، به‌ڵام هێنده هه‌یه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كرانه‌وه بێسنووره‌ی كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كان فه‌راهه‌میان كردووه به‌ڕووی هه‌رزه‌كاراندا ده‌رئه‌نجامی زۆر نێگه‌تیفانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌نموونه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیادا ساڵانه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كچی خوار ته‌مه‌ن پانزه ساڵان دووچاری سكپڕی دێن كه ئه‌م ڕه‌وشه ده‌بێته هۆی ژانكۆیهكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی گه‌وره بۆ خودی خۆیان و دایك و باوكیان، به‌شی هه‌ره زۆری هه‌رزه‌كاران جگه‌ره ده‌كێشن و ئه‌لكهول ده‌خۆنه‌وه و به‌شێكیشیان ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌كار ده‌هێنن، بنیاتنانی خێزان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و نه‌مان ده‌چێت كه ئه‌م ڕه‌وشه هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌كان ده‌كات، بۆنموونه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2007) دا خه‌ڵاتی مادی گه‌وره‌ی ده‌به‌خشییه هه‌ر خێزانێك كه‌منداڵیان ببێت. ئه‌مانه و چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی نه‌رێنی تر كه جێگه‌ی باسكردنیان نییه. به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر هه‌رزه‌كاران بێ خه‌وشه. هه‌رزه‌كار له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا له ده‌ست چه‌ندین گرفت ده‌ناڵێنێت له ئه‌نجامی خراپ مامه‌ڵه كردنی خێزان و هه‌ندێ جار خوێندنگه. باوك و دایك یان مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژانكۆكانی هه‌رزه‌كار بكه‌ین و خێزان و مامۆستایان هۆشیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ده‌كرێت بڵێین هه‌رزه‌كاری كورد به‌م ڕه‌وشه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌یه‌تی به‌خته‌وه‌رتر ده‌بێت.
پۆلێنی قۆناغه‌كانی هه‌رزه‌كاری
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ده‌ستپێك و كۆتایی ئه‌م قۆناغه چه‌ندین پۆلێنی جیاجیا هه‌یه، به‌ڵام به‌گشتی ده‌كرێت پشت به‌م پۆلێنه ببه‌ستین، ئه‌گه‌رچی ساڵی ده‌ستپێك و كۆتایی سنووردار نییه و ده‌كرێت بگۆڕدرێت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر.
1- قۆناغی یه‌كه‌می هه‌رزه‌كاری (11- 14) ساڵان.
2- قۆناغی ناوه‌ڕاستی هه‌رزه‌كاری (15- 18) ساڵان.
3- قۆناغی كۆتایی هه‌رزه‌كاری (18- 22) ساڵان.
گۆڕانكارییه‌كانی قۆناغی هه‌رزه‌كاری
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا قۆناغی هه‌رزه‌كاری قۆناغی گۆڕان و گه‌شه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا كه ده‌كرێت لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه‌یان پێبده‌ین:
یه‌كه‌م/ له‌سه‌ر ئاستی جه‌سته‌ییدا
ده‌ركه‌وتنی سیفاته سێكسییه دووه‌مییه‌كان و گه‌شه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به‌مجۆره.
• له‌ڕه‌گه‌زی مێدا
1- به‌رزبوونه‌وه‌ی سنگی كچان و ده‌ركه‌وتنی هه‌ردوو مه‌مك.
2- ده‌ركه‌وتنی موو له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جه‌سته‌دا وه‌ك بن باڵ و ده‌وری كۆئه‌ندامی زاووزێ.
3- ده‌ركه‌وتنی سووڕی مانگانه.
4- په‌یدابوونی چینێك له چه‌وری له‌ژێر پێستدا كه سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌ی سكدا دروست ده‌بێت پاشان له‌ژێر ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت.
5- ده‌ركه‌وتنی زیپكه له‌ڕووخساردا.
6- چالاكبوونی ڕژێنی چه‌وری و عاره‌قه ڕژێن، كه وا ده‌كات هه‌رزه‌كار زۆربه‌ی كات پێستی چه‌ور بێت و عاره‌ق زۆر بكاته‌وه.
7- ناسكبوونهوهی ده‌نگ.
8- گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش كه سه‌ره‌تا بهدرێژبوونی هه‌ر چوار په‌ل ده‌ستپێده‌كات، گه‌شه‌ی ئێسك خێراتر ده‌بێت له‌گه‌شه‌ی ماسولكه، ئه‌مه‌ش واده‌كات هاوسه‌نگی جووڵه‌یی تێكبچێت. هه‌روه‌ها هه‌ردوو سی زووتر گه‌شه ده‌كه‌ن و قه‌باره‌یان گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌چاو دڵدا، بۆیه لێدانی دڵ كه‌مده‌كات، هه‌رچه‌نده جه‌سته زیاتر پێویستی به‌به‌كارهێنانی ئۆكسجین ده‌بێت بۆیه هه‌رزه‌كار به‌زوویی ماندوو ده‌بێت ئه‌گه‌رچی ئه‌ركێكی بچووكیشی پێ بسپێردرێت. هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی لووت زووتر گه‌وره ده‌بێت له‌چاو به‌شه‌كانی تری ده‌موچاودا هه‌ربۆیه هه‌رزه‌كار هه‌ست به‌شڵه‌ژان و شه‌رم ده‌كات و له هه‌ڵوێسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌سڵه‌مێته‌وه.
9- پانبوونی سمت له‌ناوچه‌ی حه‌وزدا كه وا ده‌كات كه‌مه‌ر باریك ده‌ربكه‌وێت.
10- زیادبوونی ده‌ردانی هۆرمۆنه جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێنه‌كانه‌وه.
• له‌ڕه‌گه‌زی نێردا:
1- ده‌ركه‌وتنی خه‌ونه سێكسییه‌كان.
2- پانبوونی سنگ و ده‌فه‌ی شان.
3- ده‌ركه‌وتنی ڕیش و سمێڵ و موو له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جه‌سته‌دا.
4- پته‌وبوونی ماسولكه‌كان.
5- گڕبوونی ده‌نگ.
6- ده‌ركه‌وتنی زیپكه.
7- چالاكبوونی ڕژێنی چه‌وری و عاره‌قه ڕژێن.
8- گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش كه سه‌ره‌تا بهدرێژبوونی هه‌ر چوار په‌ل ده‌ستپێده‌كات، گه‌شه‌ی ئێسك خێراتر ده‌بێت له گه‌شه‌ی ماسولكه، ئه‌مه‌ش واده‌كات هاوسه‌نگی جووڵه‌یی تێكبچێت. هه‌روه‌ها هه‌ردوو سی زووتر گه‌شه ده‌كه‌ن و قه‌باره‌یان گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌چاو دڵدا، بۆیه لێدانی دڵ كه‌مده‌كات، هه‌رچه‌نده جه‌سته زیاتر پێویستی به‌به‌كارهێنانی ئۆكسجین ده‌بێت بۆیه هه‌رزه‌كار به‌زوویی ماندوو ده‌بێت ئه‌گه‌رچی ئه‌ركێكی بچووكیشی پێ بسپێردرێت. هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی لووت زووتر گه‌وره ده‌بێت له‌چاو به‌شه‌كانی تری ده‌موچاودا هه‌ربۆیه هه‌رزه‌كار هه‌ست به‌شڵه‌ژان و شه‌رم ده‌كات و له هه‌ڵوێسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌سڵه‌مێته‌وه.
9- زیادبوونی ده‌ردانی هۆرمۆنه جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێنه‌كانه‌وه.
دووه‌م / له‌سه‌ر ئاستی ژیریدا
ئه‌گه‌رچی گه‌شه‌ی ژیری و زیره‌كی له دواقۆناغی منداڵی‌دا زیاد ده‌كات، به‌ڵام له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا چه‌ند توانستێكی تایبه‌تی له‌بواری ژیریدا ده‌رده‌كه‌ون كه‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- زیادبوونی ئاگایی.
2- گه‌شه‌كردنی توانای چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ گرفت ئه‌گه‌رچی ئاڵۆزیش بن.
3- بیركه‌وتنه‌وه‌ی هاوبه‌ند: له‌منداڵیدا بیركه‌وتنه‌وه كتوپڕه به‌ڵام له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا بیركه‌وتنه‌وه به‌هۆی هاوبه‌ند بوون و تێگه‌یشتنه‌وه‌یه.
4- فراوانبوونی خه‌یاڵ و زۆر په‌نابردنه به‌ر زینده خه‌ون.
5- گۆڕان له‌بیركردنه‌وه‌دا: بۆنموونه چه‌مكی ئازادی پێش قۆناغی هه‌رزه‌كاری واتای ئازادبوون بووه له‌یاری كردن، به‌ڵام هه‌مان چه‌مك لای هه‌رزه‌كار گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و واتای ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین و چوونه ده‌ره‌وه و هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ و زۆر شتی تر ده‌گرێته‌وه. به‌هه‌مان شێوه چه‌مكی دادپه‌روه‌ری، له‌قۆناغی منداڵی‌دا ئه‌م چه‌مكه بریتی بووه له‌وه‌ی باوك یان دایك وه‌ك یه‌ك شیرینی یان پاره دابه‌ش بكات به‌سه‌ر خوشك و براكاندا، به‌ڵام لهههرزهكاریدا ئه‌م چه‌مكه په‌ل ده‌هاوێت بۆ دیارده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و جیاوازی چینه‌كان (هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، ده‌سه‌ڵاتدار و هاوڵاتی ئاسایی و…تد).
6- حه‌زكردن به‌ڕه‌خنه‌گرتن.
سێیه‌م / له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا
1- زیادبوونی ململانێ له‌گه‌ڵ خێزاندا (باوان) كه به‌مجۆره به‌پێی قۆناغه‌كان ده‌گۆڕێت:
• قۆناغی سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاری(11- 14) ساڵان: سه‌ركێشی و زۆر به‌رهه‌ڵستی كردنی باوان كه ئه‌مه‌ش كۆژانێكی گه‌وره دروست ده‌كات بۆ باوان.
• قۆناغی ناوه‌ڕاستی هه‌رزه‌كاری (15- 18) ساڵان: هه‌رزه‌كار هه‌ست ده‌كات له‌ڕووی ده‌روونی و مادییه‌وه زیاتر پێویستی بهباوانه بۆیه هه‌ندێ بیروڕایان په‌سه‌ند ده‌كات و هه‌ندێكی تر ڕه‌تده‌كاته‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش كۆژانه بۆ هه‌رزه‌كار.
• دوا قۆناغی هه‌رزه‌كاری (18- 22) ساڵان: ناسنامه‌ی كه‌سێتی داده‌مه‌زرێت و هه‌رزه‌كار زیاتر هاوسه‌نگی ڕاده‌گرێت له‌نێوان خواسته‌كانی خودییه‌كانی خۆی و دیسپلینه‌كانی خێزان، توانای سازاندنی ده‌بێت.
2- گرنگیدان به‌كه‌سانی تر له ده‌ره‌وه‌ی خێزان.
3- گرنگیدان به ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
4- خۆدۆزینه‌وه له‌ناو كۆمهڵگهلی هاوڕێیاندا.
چواره‌م / له‌سه‌ر ئاستی سۆزداری
1- زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێ.
2- زیادبوونی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له مه‌زاجدا (له‌نێوان تووڕه‌بوون و هێمنیدا، شادی و دڵته‌نگیدا، …. تد).
3- زاڵبوونی هه‌ندێ حاڵه‌تی هه‌ڵچوونی له‌سه‌ر ڕه‌فتار وه‌ك (ترس و شه‌رم) به‌تایبه‌تی لای ڕه‌گه‌زی مێینه.
گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رزه‌كاری
هه‌موو قۆناغێكی ته‌مه‌نی مرۆڤ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونی و فسیۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، گرفت و كێشه‌ی خۆی هه‌یه. قۆناغی هه‌رزه‌كاریش وه‌ك قۆناغێكی هه‌ره ناسك له‌ژیانی مرۆڤدا چه‌ندین گرفت تیایدا سه‌رهه‌ڵئه‌دات، ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفتانه نه‌ك هه‌ر مایه‌ی تێڕامان و كۆژانه بۆ خودی هه‌رزه‌كاران به‌ڵكو بۆ خێزان و مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كارانیش ده‌بێته مایه‌ی كۆژان و گرفت. سه‌ره‌كیترین گرفته‌كانی هه‌رزه‌كاران بریتین له:
یه‌كه‌م / گرفته سێكسییه‌كان
گرفتە سێکسییەکان نزمترین ئاستی هه‌رزه‌كاری باڵقبوونه، واته هه‌رزه‌كار ئیدی ئه‌و منداڵه‌ی دوێنێ نییه، ئه‌و به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری پاڵنه‌ره سێكسییه‌كانی، ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست ده‌بێت كهمافی تێركردنی پاڵنه‌ره سێكسییه‌كانی هه‌یه، ئه‌م هه‌سته‌ش له‌و وزه زۆر و زه‌وه‌نده سێكسییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هه‌وڵی ده‌ركه‌وتن ده‌دات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی بلوێت، واته ده‌ركه‌وتن و ده‌ستپێكی گرفتی سێكسی لای هه‌رزه‌كار له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هه‌رزه‌كار هاوسه‌نگی له ده‌ست ئه‌دات له‌نێوان پاڵنه‌ره سێكسییه‌كانی له‌لایه‌ك و تێركردنی ئه‌م پاڵنه‌ره له‌لایه‌كی تر، یاخود له‌نێوان خواستی تێركردنی پاڵنه‌ری سێكسی و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێی تێركردنی ئه‌م پاڵنه‌رانه، یاخود به‌هۆی ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی ده‌یگرێته به‌ر له‌تێركردنی پاڵنه‌ره سێكسییهكهیدا. هه‌رزه‌كار بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و تێركردنی ئه‌م پاڵنه‌ره‌ی كه فشارێكی زۆری بۆ ده‌هێنێت، خۆی له‌به‌رده‌م سێ ڕێگه‌دا ده‌بینێته‌وه:
1- هاوڕه‌گه‌زبازی:
بریتییه ئه‌نجامدانی كاری سێكسی نێوان كوڕ و كوڕ یاخود كچ و كچ، بێگومان ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌ڕووی ئایینی ئیسلامه‌وه حه‌رام كراوه و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه قێزه‌ون و نه‌فره‌ت لێكراوه و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌شدا سزای یاسایی له‌سه‌ره، له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه به لادان هه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی توندوتیژی به‌كارهێنان له‌لایه‌ن خێزانه‌وه هه‌رزه‌كار دووچاری په‌رته‌وازه‌بوون ده‌بێت و ده‌كه‌وێته هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ كه هه‌ندێ جار له‌لایه‌ن هاوته‌مه‌نێكی خۆی یان كه‌سێكی گه‌وره‌وه دووچاری ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌كرێت، یان له‌ئه‌نجامی فه‌رامۆشی و كه‌مته‌رخه‌می خێزان له‌چاودێری كردنی هه‌رزه‌كار یان به‌هۆی زۆری وروژێنه‌ره سێكسییه‌كانه‌وه له‌ژینگه‌ی هه‌رزه‌كاردا تووشی ئه‌م لادانه ده‌بن.
2- سێكسی سروشتی:
جیاواز له‌وه‌ی هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه لێبوورده‌یی سێكسی ده‌نوێنێت به‌رامبه‌ر هه‌رزه‌كاران كه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ئه‌مه‌ش ئاسه‌واری خراپ به‌جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ژیانی هه‌رزه‌كاران و كۆمه‌ڵگه، بێگومان ئازادی ڕه‌های سێكسی بۆ هه‌رزه‌كاران پێش هه‌موو شتێك ده‌رگا داخستنێكه به‌ڕووی چوونه ژیانی هاوسه‌ری، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا په‌یوه‌ندی سێكسی له‌ڕوانگه‌ی ئایین و كه‌لتوره‌وه له‌ده‌ره‌وی ژیانی هاوسه‌ری حه‌رام و نه‌شیاوه.
3- خووه‌نهێنی (العاده السریه- Masturbation) :
له‌كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا په‌نابردنی هه‌رزه‌كاران بۆ خووه‌نهێنی ئاسانترین ڕێگه‌یه بۆ تێركردنی پاڵنه‌ره سێكسییه‌كانیان، چونكه نهدووچاری سزای یاسایی ده‌بن و نهدووچاری نه‌فره‌تی كۆمه‌ڵگه ده‌بنه‌وه و نهپێویستیشیان بههاوبهشێكی ڕاسته‌قینه ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه، هێنده‌ی هه‌یه زۆرجار هه‌رزه‌كار به‌هۆی ئه‌و زانیاری و بهندوباوانهی ده‌ماوده‌م له هاوڕێی خوێندنگه و گه‌ڕه‌كه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت تووشی هه‌ستكردن به‌گوناه ده‌بێت به‌وه‌ی گوایه له‌ڕووی ئایینیه‌وه ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره حه‌رامه و گوناهه‌كه‌ی وه‌ك گوناهی كاری سێكسی ناشه‌رعی وه‌هایه (كه‌ئه‌مه‌ش دووره له‌ڕاستییه‌وه)، یاخود دووچاری ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت به‌وه‌ی گوایه ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی كوێری یان نه‌زۆكی یان چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی. له‌كاتێكدا هه‌رزه‌كار له‌ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له‌ئاماده‌بوونی ئه‌م هه‌موو وروژێنه‌ره سێكسییانهدا كه له‌ده‌وروبه‌ری هه‌یه، چ ڕێگه‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌مدا ده‌مێنێته‌وه بۆ تێركردنی پاڵنه‌ره سێكسییه‌كه‌ی، بۆ دامركاندنه‌وه ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی كه هه‌راسانی ده‌كات، زۆرجار ناچار دەبێت پەنا بۆ كارێكی وا ببات.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م بواره‌دا هه‌رزه‌كاری لێ هۆشیار بكرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه زۆر په‌نابردن بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره ئه‌گه‌ری تووشبوونی ده‌بێت به‌لاوازی ده‌مار و ماندووبوونی مێشك، ئه‌و هه‌رزه‌كاره كوڕانه‌ی زۆر په‌نا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌به‌ن له‌ئایینده‌دا دووچاری زوو ئاوهاتنه‌وه ده‌بن له‌ژیانی هاوسه‌ریدا، ئه‌مه‌ش كۆژانێك بۆ خۆیان و هاوسه‌ره‌كانیان ده‌خوڵقێنێت. بۆیه دروست وایه ڕێنمایی بكرێن به‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕه‌فتاره دروست وایه زێده‌ڕۆیی تێدانه‌كرێت و (1- 2) جار زیاتر نه‌بێت له‌هه‌فته‌یه‌كدا، له‌جیاتی ئه‌مه هه‌رزه‌كاران خۆیان به وه‌رزش كردن و چالاكی جۆراوجۆری تره‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن.
ئه‌م ڕه‌فتاره هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز په‌نای بۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام كوڕان زیاتر ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له‌چاو كچاندا.
دووم / كێشه‌ی شوناسی كه‌سێتی
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌زی سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رزه‌كاران له خێزان، هه‌رزه‌كار ده‌خوازێت له‌و كۆت و به‌ندانه‌ی خێزان ده‌ربازی بێت و تێكه‌ڵ به كۆمهڵگهلی هاوڕێیانی بێت له ده‌ره‌وه‌ی خێزان. چونكه ئه‌م گروپی هاوڕێیانه‌ی هه‌رزه‌كار په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت له‌بۆچوون و تێڕوانینهكانیاندا هاوبه‌شن، ژانكۆكانیان هاوبه‌شه، حه‌ز و خواسته‌كانیان وه‌ك یه‌كه، هاوڕێكانی فه‌رمانی له‌سه‌ر ناكه‌ن و كۆت به‌ندی له‌سه‌ر دانانێن، به‌ڵكو هاوبه‌شی ویژدانیی یه‌كتر ده‌كه‌ن، یه‌كتری ده‌خوێننه‌وه. هه‌ربۆیه هه‌رزه‌كاران ده‌كه‌ونه ململانێی سه‌خته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمان و دیسپلینه زۆرانه‌ی خێزان (باوان) ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌ریاندا. هه‌رزه‌كار ده‌كه‌وێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دایك و باوكی خوێندنه‌وه‌ی دروستیان نیه بۆ گه‌وره‌بوونی ئه‌م و حه‌ز و خواسته‌كانی و تێڕوانینه‌كانی ئه‌م بۆ ژیان. تێكڕا ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كات كه هه‌رزه‌كار وه‌لائی بۆ گروپی هاوڕێیانی زیاتر بێت له‌وه‌لائی بۆ خێزانه‌كه‌ی.
هه‌رزه‌كار ڕۆڵه‌ی سه‌رده‌مێكه كه زۆر جیاوازه له‌و سه‌رده‌مه‌ی دایك و باوكی تێدا گه‌وره‌بوون. له‌ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌رزه‌كاری كورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جۆره‌ها به‌رهه‌می ته‌كنۆلۆژی و كاڵا و پۆشاك و پێداویستی ده‌كات كهبهنهوهكانی پێش خۆی(باوان) نامۆیه. هه‌رزه‌كار له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا لهگهشتیارێكی بێ گوزه‌رنامه (پاسپۆرت) ده‌چێت كه له‌نێوان دوو سنووردا گیر ده‌خوات، ئه‌گه‌ر هه‌رزه‌كار تێكه‌ڵ به‌دنیای گه‌وره‌كان بێت ئه‌وا ڕێگه‌ی پێ نادرێت و پێی ده‌گوترێت تۆ هێشتا ماوته و بگه‌ڕێره‌وه بۆ دواوه، كاتێكیش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی خوار خۆیدا هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئه‌وا سه‌زه‌نشت ده‌كرێت و سوكایه‌تی پێده‌كرێت.
زۆرجار به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رزه‌كار هه‌ست به‌سه‌ربه‌خۆیی شوناسی خودی خۆی ناكات، یاخود به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كات بێ شوناسه و بۆ ورد و درشتی كاروباره‌كانی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خێزان، ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا لێیبپرسرێت تۆ كێیت؟ ئه‌وا له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت من كوڕی فڵان كه‌سم، بێئه‌وه‌ی بڵێت من ئه‌م كه‌سه‌م و باسی خۆی بكات. له‌كاتێكدا ده‌كرێت خێزان و خوێندنگه كار له‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌ی خوێندكار بكه‌ن به‌وه‌ی گوێ له‌بیروڕا و خواسته‌كانی بگیرێت، پانتاییه‌كی گونجاوی پێببه‌خشن بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانی، ڕای وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر دیارده و كێشه و پێداویستییه‌كانی خۆی یان خێزان و خوێندنگه. مامۆستایان ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر وانه‌یه‌كدا چه‌ند خوله‌كێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ گوێ گرتن له‌بیروڕا و سه‌رنج و پرسیاره‌كانی خوێندكار، ئه‌وا خوێندكاره هه‌رزه‌كاره‌كان تێڕوانینیكی پۆزهتیفانهیان له‌لا به‌رجه‌سته ده‌بێت به‌وه‌ی گرنگی پێده‌درێت و گوێی لێده‌گیرێت و بیروڕای وه‌رده‌گیرێت.
هه‌رزه‌كار به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن خێزانه‌وه یان فه‌رامۆش ده‌كرێت بۆیه هه‌میشه نهێنی و كێشه و گرفته‌كانی و خواسته‌كانی لای هاوڕێكانی باس ده‌كات، بۆیه زۆرجار به‌هۆی ئه‌م ئاڵوگۆڕی سۆز و كارتێكردن هاوڕێیانی هه‌رزه‌كار له‌سه‌ر یه‌كتر ڕاستی ئه‌و ئه‌و وته‌یه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ده‌ڵێت: (پێم بڵێ هاوڕێكه‌ت كێیه پێت ده‌ڵێم تۆ كێیت).
سێیه‌م / كێشه‌ی پێگه‌ی هه‌رزه‌كار له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا
له‌دوا قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا بایه‌خدانه‌كانی هه‌رزه‌كار له‌ده‌وری پێگه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵگه‌دا كۆده‌بێته‌وه. هه‌رزه‌كار ده‌یه‌وێت ئه‌و خه‌ون و خواستانه‌ی هه‌یه‌تی له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع به‌دیان بهێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو ده‌كات و به‌دوای كارێك یان پیشه‌یه‌كی گونجاو یان پۆستێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت. ده‌یه‌وێت له‌ڕووی ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت و چیتر وه‌ك مشه‌خۆرێك له‌سه‌ر خێزان نه‌ژی، ده‌یه‌وێت پاڵنه‌ره سێكسییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و دروست تێر بكات و بچێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، هه‌رزه‌كار واده‌ڕوانێت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی پێگه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی نه‌بێت ئه‌وا كۆمه‌ڵگه به‌چاوێكی كه‌متر له‌وه‌ی ئه‌م چاوه‌ڕێی ده‌كات لێی ده‌ڕوانن. ئه‌گه‌ر هه‌رزه‌كار نه‌توانێت پێگه‌یه‌كی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی شایسته به‌خودی خۆی له‌كۆمه‌ڵدا نه‌بچڕێت بۆ خۆی ئه‌وا تووشی شكست دێت و درێژه‌دانی ئه‌و ڕه‌وشه‌ش هه‌رزه‌كار تووشی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی ده‌كات.
چواره‌م / كێشه سۆزداریه‌كان
زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌رزه‌كاران كێشه‌یان هه‌یه له‌ناو كێشهكانیشیاندا كێشه‌ی سۆزداری ڕێژه‌یه‌كی هێجگار به‌رز پێكده‌هێنێت، بوونی ئه‌م كێشه‌یه به‌و قه‌باره‌یه ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت كه ئاستی خوێندن له‌و دوو قۆناغه‌ی خوێندندا (ناوه‌ندی و ئاماده‌یی) نزمه، زۆربه‌ی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كێشه‌ی سۆزداریان هه‌یه: له‌وانه‌یه‌ك یان چه‌ند وانه‌یه‌ك كه‌وتوون، گرفتیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا هه‌یه، هه‌موو وزه‌كانیان بۆ لایه‌نه سۆزدارییه‌كانیان خه‌رج ده‌كه‌ن، لهدڵهڕاوكێیهكی به‌رده‌وامدا ده‌ژین، هه‌ندێكیان مۆبایل و سیم كارت و یه‌كه‌ی قسه‌كردنیان له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه بۆ كڕدراوه.
سه‌یره قوتابیانی قۆناغی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی (یه‌كه‌می ناوه‌ندی) كه‌ته‌مه‌نیان ته‌نها سیانزه ساڵه، باس له‌په‌یوه‌ندی سۆزداری و عه‌شق ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ڕاستگۆیه و بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌م ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌مان به‌ستووه، باس لهوهدهكهن كه‌ناتوانن ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویسته‌كانیان ببن، قوتابیانی قۆناغه‌كانی سه‌رووتر چیرۆكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تریان لایه.